یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوینرێته‌وه: مادده‌ی پێنجه‌م: په‌یكه‌ربه‌ندی (پێكهێنانه‌كانی) وه‌زاره‌ته‌كه له‌مانه پێك دێ: 1. نوسینگه‌ی وه‌زیر. 2. نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت. 3. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ. أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی حسابات (ژمێریاری). ب. به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌دقیقكردن. ج. به‌ڕێوبه‌رێتی ئیداره وزاتییه. 4. به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی پێوه‌نديیه‌كان : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ: أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی رێكخراوه‌كان. ب. به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌نسیق وئاماده‌كردنی پڕۆژه وبه‌دواداچوون. 5. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌فه‌ركردن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ. 6. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی نوێنه‌رایه‌تیيه‌كانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، به‌مه‌رجێ، له كه‌می زمانی ئينگلیزی به ته‌واوی بزانێ، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان پێوه ده‌به‌سترێ كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان پێ ده‌درێ: أ . ته‌حریری میرات (تحریر التركات). ب. پێڕاگه‌یاندنی (تبلیغ)ی ئه‌وراقی دادگایی. ج. ده‌سه‌ڵاتی هه‌قیانه‌تنووس (دادنووس). د ـ به‌جێ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی جێگرتنه‌وه له پێچانەوەدا (الانابه فی التحقیق). ه ـ جێگرتنه‌وه له سوێندداندا (الانابه في التحلیف). و ـ موخابه‌رەکانی معامه‌له‌ی حاڵوئه‌حواڵی مه‌ده‌نی. ز ـ موخابه‌رەکانی كاروباری كۆنسوڵگه‌ری. 7. به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته كار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌وه‌ی كه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌خرێته كار.